بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبیلێكى باڵیۆزخانه‌ى ئوسترالیا ته‌قییه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ به‌غدا بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبیلى باڵیۆزخانه‌ى ئوسترالیا له‌ عێراق ته‌قییه‌وه‌، تا ئێستا باس له‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌كراوه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26/ئاب/2022 بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبیلێكى باڵیۆزخانه‌ى ئوسترالیا له‌عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بووه‌ كاروانى ئۆتۆمبیلى باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كان تا ئێستا باس له‌ هیچ زیانێك نه‌كراوه‌، هیچ لێدوانێكى فه‌رمیش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ نییه‌، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تى، "ئۆتۆمبیله‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌".

ئاژانسى ئاسیۆشێیتد پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆمبه‌كه‌ بچووك و ده‌ستكرد بووه‌. ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ شاندى دیپلۆماسى ئۆسترالیا هه‌وڵى نزیككردنه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوه‌.

له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا چه‌ندان جار شاندى دیپلۆماسى وڵاتان له‌ عێراق كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و له‌مه‌یشدا میلیشیاكانى ئێران تۆمه‌تبار كراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین