دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان له یه‌كێك له كۆشكه‌كانى سه‌دام ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/ئاب/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى شیعه‌وه ئاشكراى كردووه، هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق له ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه، دوور له لایه‌نگرانى سه‌در ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، له یه‌كێك له كۆشكه‌كانى سه‌دام حوسێن بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه، یه‌كێك له لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دژى ته‌واوى پێشنیاره‌كه‌یه و پێیوایه دۆزینه‌وه‌ى شوێنێك له‌برى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر نییه و "چاره‌یه‌كى بێ مانایه" ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ته‌نگژه‌كه به‌خێرایى قووڵ ببێته‌وه. شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ن، كه‌چى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئه‌م هه‌نگاوه به هاوشێوه‌ى "خۆكوژى" ده‌زانێت.
مانگێك زیاتره لایه‌نگرانى سه‌در له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق مانیانگرتووه، به‌مه‌یش رێگرییان له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment