سه‌در پێشنیارێكى نوێ ده‌خاته‌ڕوو
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/ئاب/2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به "وه‌زیرى سه‌در"له تویتێكدا په‌یامێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا پێشنیارێك ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، سه‌در ئاماده‌یه له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى داهاتوودا واژووى بكات.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ده‌ڵێ، "شتى گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه، گرنگتره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه، ته‌واوى حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان كه له‌دواى داگیركارى ئه‌مریكى له ساڵى 2003 تا ئێستا به‌شدارییان له پرۆسه‌ى سیاسی كردووه، به‌شدار نه‌بن، به هه‌موو ورده‌كارییه‌كان، سه‌ركرده‌كان، وه‌زیره‌كان، فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌ته‌كانى سه‌ربه حزب، هه‌ر هه‌موویان، ته‌نانه‌ت، به ره‌وتى سه‌دریشه‌وه، پڕ به ده‌م ئه‌مه ده‌ڵێم".
وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در ده‌شڵێ، "ئه‌مه له‌برى ئه‌و هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى كه هه‌ندێك هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن، له‌نێویشیاندا به سوپاسه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵى بۆ ده‌دات، منیش ئاماده‌م، له ئێستاوه تا 72 كاتژمێرى تر ئه‌و رێككه‌وتنه واژوو بكه‌م، با نه‌شگوترێت ئه‌مه دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو دێته‌دى، یان ته‌نیا به‌خوێن دێته‌دى. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش نه‌هێته‌دى، ئه‌وا ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازى نابێت، ئه‌و كات پێویست به‌وه ناكات، له هه‌ر شتێك له ئاینده رووبدات، من بێمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه جا به تویت بێت یان هه‌ر شتێكى تر".
له یه‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه بۆ پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در، به‌رپرسێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در به "سه‌یر و نامۆ" ده‌زانێ و ده‌ڵێ، "ئه‌ى حزب هاورده بكه‌ین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment