سه‌در داوا ده‌كات زیاتر له‌ 20 شت له‌ عێراق نه‌مێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به‌ "وه‌زیرى سه‌در" له‌ تویتێكدا داوا ده‌كات 23 شت له‌ عێراق نه‌مێنێ، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ دوێنێ به‌ ناوى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ داواى كرد بوو، ته‌واوى حزبه‌كان له‌ سیاسه‌ت دوور بخرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/ئاب/ 2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ گوایه‌ كه‌سێكى نزیك له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوا ده‌كات 23 شت له‌ عێراق نه‌مێنێ ئه‌وانیش بریتین له‌: پاشكۆیه‌تى، میلیشیا، داگیركاریى، تیرۆر، گه‌نده‌ڵى، چه‌كى نایاسایى، حزبى تاقیكراوه‌، كه‌سانى تاقیكراوه‌ دووباره‌ نه‌كرێنه‌وه‌، ده‌وڵه‌تى سێبه‌ر، تایفه‌گه‌ريى، به‌شبه‌شێنه‌، تاوان، توندوتیژى، شه‌ڕ و پێكدادان، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، په‌تا ، هه‌ژاریى، بێكاریى، گرانى، قاچاخچێتى، وشكه‌ساڵى، به‌دڕه‌وشتى".

له‌به‌رانبه‌ریشدا داواى كردووه‌ن كۆمه‌ڵێك شت له‌ عێراق هه‌بێت وه‌ك: كاركردن به‌ یاسا، برایه‌تى، رێزگرتن له‌ هاووڵاتى، رێزگرتن له‌ پێكهاته‌كان، دادوه‌رییه‌كى پاك، په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگى ده‌ره‌وه‌، ئاشتى، سوپا پارێزه‌ر بێت، گه‌ل خزمه‌ت بكرێت، حكومه‌ت خزمه‌ت بكات، نیشتیمانپه‌روه‌رى، عه‌شایه‌ر ته‌با بن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان شتى تر.

دوێنێ ساڵح عێراقى به‌ ناوى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا پێشنیارى كرد، ته‌واوى حزبه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌ پله‌ باڵه‌كان، له‌ پرۆسه‌ى سیاسى دوور بخرێنه‌وه‌ و ئاماده‌یشى نیشاندا كه‌ له‌ ماوه‌ى 72 كاتژمێر ئه‌مه‌ واژوو بكات. ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌ندێك سیاسییه‌وه‌ به‌ داوایه‌كى ناڕۆشن و سه‌یر وه‌سف كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین