سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى یه‌كجاریى له سیاسه‌ت راگه‌یاند
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/ ئاب/2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویتێكدا رایگه‌یاند، به ته‌واوى له سیاسه‌ت دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى ره‌وتى سه‌در داده‌خات.
سه‌در له تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "بڕیارم دا نه‌چمه ناو كاروبارى سیاسییه‌وه، بۆیه دووركه‌وتنه‌وه‌ى یه‌كجاریى راده‌گەیێنم و ته‌واوى دامه‌زرازه‌كان داده‌خه‌م، ته‌نیا مه‌زارگه‌ى شه‌ریف و مۆزه‌خانه‌ى شه‌ریف و ده‌سته‌ى كه‌له‌پوورى بنه‌ماڵه‌ى سه‌در نه‌بێت".
سه‌در له تویته‌كه‌ى روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بۆیه هاتووه‌ته ناو سیاسه‌ته‌وه، تا بارودۆخه‌كه راست بكاته‌وه كه هۆكارى ئه‌و ناڕێكییه‌ى دروستیش بووە، بە بڕوای ئەو لایه‌نه شیعه‌كانن.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر موقته‌دا سه‌در پێشنیارى كرد، ته‌واوى حزبه سیاسى و كه‌سایه‌تى و به‌رپرسان كه له دواى 2003 وه هاتوونه‌ته ناو سیاسه‌ته‌وه له پرۆسه‌كه دوور بخرێنه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment