سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق چۆڵ ده‌كرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا چۆڵ ده‌كرێن، هێزى زیاتریش ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/ئاب/ 2022 دواى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، به‌ یه‌كجاریى له‌ سیاسه‌ت دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ و نووسینگه‌كانى ره‌وته‌كه‌ى داده‌خات. گرژییه‌ك له‌ به‌غدا دروست بووه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. له‌ مزگه‌وته‌كانى شارى سه‌درى به‌غدا خه‌ڵك ئاماده‌ ده‌كرێن و بانگه‌وازیان بۆ ده‌كرێت. له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ران روو له‌ ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كه‌ن.

دواجاریش بڕیارى داخستنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌درێت و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار چۆڵ ده‌كرێن و فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌. 

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا داواى ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كات و دووپاتیشى له‌سه‌ر دابه‌خۆگرتن و به‌ریه‌كنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین