كازمى كارى حكومه‌ته‌كه‌ى راگرت
نوچه‌نێت
نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/ئاب/2022 رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى ته‌واوى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاتێكى تر راگیراوه". نووسینگه روونیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌م بڕیاره دواى ئه‌وه‌ى هاتووه كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر چوونه‌ته ناو باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له كۆشكى حكومه‌ت".
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در له ناوچه‌ى سه‌وز هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆشكى سه‌رۆك كۆمار و كۆشكى حكومه‌ت، تا ئێستا له‌ناو ئه‌م دوو باره‌گایه ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه هات كه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له سیاسه‌ت راگه‌یاند و بڕیارى داخستنى ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى ره‌وته‌كه‌ى دا.
كازمى له به‌یاننامه‌یه‌كى تردا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات، هاوكارى بكات له كشاندنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران. مسته‌فا كازمى له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێمه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشێلكاریى خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، كارێكى سه‌ركۆنه‌كراوه و له ده‌ره‌وه‌ى یاسایه، بۆیه داوا له موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ین، كه هه‌میشه پاڵپشتى ده‌وڵه‌ت بووه و سوور بووه له پاراستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت و رێزگرتن له هێزه ئه‌منییه‌كان، هاوكار بێت و داوا له خۆپیشانده‌ران بكات له دامه‌زراوه حكومییه‌كان بكشێنه‌وه".
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، بۆ رێگرتن له زیادبوونى گرژییه‌كان، بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له به‌غدا داوه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment