ماڵپه‌ڕێكى فه‌ڕه‌نسى: نوورى مالیكى رایكردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆى فه‌ڕه‌نسى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ شوێنێكى نادیار رایكردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/ئاب/2022 ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆ له‌ هه‌واڵێكى تایبه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ماڵى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا چۆڵكراوه‌ و بۆ شوێنێكى نادیار رایكردووه‌. ئه‌م هه‌واڵه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لایه‌نگرانى سه‌در هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كۆشكى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك حكومه‌ت.

پێشتر كه‌ جارێكى تر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى سه‌دره‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى نوورى مالیكى بە چەکەوە بڵاوكرایه‌وه‌، دواى ئه‌مه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ نوورى مالیكى له‌ باشوورى عێراقه‌ و له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق پاسه‌وانى لێده‌كرێت.

نوورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى و سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا، ركابه‌رییه‌كى تووندى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌ و به‌هۆى ئه‌م ركابه‌رییه‌وه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق بنبه‌ست بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین