گرژییه‌كه‌ى به‌غدا بۆ باشوورى عێراق ده‌په‌ڕێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ به‌سڕه‌ و ناسریه‌ و دیوانیه‌ى باشوورى عێراق، لایه‌نگرانى سه‌در هێرشیان كرده‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و له‌ ناوچه‌ى سه‌وزیش هێزه‌كان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و هه‌وڵى ده‌ركردنیان له‌ كۆشكى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌ده‌ن.

میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/ئاب/2022 بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در له‌ شاره‌كانى به‌سڕه‌ و دیوانییه‌ و ناسریه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، هه‌ندێكیان داخستووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێكى تریش گرتووه‌.

له‌و كاته‌یشدا به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ناوچه‌ى سه‌وز هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ گازى فرمێسكڕژێن خۆپیشانده‌ران له‌ناو كۆشكه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و حكومه‌ت ده‌ربكه‌ن. به‌گوێره‌ى چه‌ند ڤیدیۆیه‌كیش ده‌نگى ته‌قه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بیسترێت.

نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى و خودى كازمى دوو راگه‌یێندراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كه‌میان راگرتنى دانیشتنه‌كانى حكومه‌ت راگه‌یێندراوه‌، له‌ دووه‌میشیان كازمى داوا له‌ موقته‌دا سه‌در ده‌كات هاوكار بێت بۆ كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران.

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش یه‌كه‌م لایه‌نى ده‌ره‌كى ده‌بێت له‌سه‌ر رووداوه‌كان دێته‌ده‌نگ و داواى كشانه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین