چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داواى گفتوگۆ و كارى برایانه‌ له‌ سه‌در ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ ركابه‌رى ره‌وتى سه‌درن راگه‌یێندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، داوا له‌ ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ن به‌ گفتوگۆ و كارى برایانه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/ئاب/2022 به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپات له‌سه‌ر گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق.

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ڵێ، "بانگه‌وازى برایانمان له‌ ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزى گفتوگۆ و كارى برایانه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تیش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان پشگیترى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و ناتوانن له‌م بابه‌ته‌دا بێلایه‌ن بوه‌ستن.

ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر زۆربه‌ى باره‌گاكانى ده‌وڵه‌ت، له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و چه‌ندان شارى ترى باشوورى عێراق، تا ئێستایش په‌شێویه‌كان به‌رده‌وامن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین