كوێت داوا لە هاووڵاتیانی دەكات عێراق جێبهێڵن عێراق ناوچەکە و جیهان
باڵیۆزخانەی كوێت لە بەغدای پایتەختی عێراق داوای هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، عێراق جێبهێڵیت و ئەوانەشی بە نیازی سەردانی عێراقن سەردانەكان رابگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئاب/2022) ماڵپەڕی فەرمی (وەزارەتی دەرەوەی كوێت) لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردەوە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی كوێت دەكات بە پەلە عێراق جێبهێڵێن. 

لە بەشێكی تری داواكارییەكە هاتووە ئەو كەسانەشی دەیانەوێت سەردانی عێراق بكەن، داوا دەكەین سەردانەكانیا بۆ كاتێكی تر دوابخەن. 

هەروەك باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا هانی ئەو هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە عێراق دەدات عێراق جێبهێڵن و پەیوەندییان پێوە بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارە تەلەفۆنێكیان دیاریكردووە، بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت پەیوەندی بە باڵیۆزخانەكەوە بكەن.  

ئەو داواكاریەی كوێت لەدوای زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی بەغدا بوو، كە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێرشیان كردە كۆشكی سەلام و خۆپیشاندەران چوونە ناو كۆشەكەكە، بەهۆیەوەش حكومەتی عێراق سەرجەم كارەكانی خۆی راگرت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین