كۆمارى ئيسلامى ئێران دەروازە سنوورييەكانى لەگەڵ حكومەتى عێراق دادەخات ئێران
مەجيد ئەحمەدى، جێرگرى وەزيرى ناوخۆى ئێران بۆ كاروبارى ئەمنى و جێبەجێكردنى ياسا، رايگەياند، "سنوورە وشكانييەكانمان تاكاتێكى ناديار لەگەڵ عێراق دادەخەين."

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئاب/2022) ئاژانسى هەواڵى (ئيرنا) بڵاويكردەوە مەجيد ئەحمەدى رايگەياند، "بەهۆى ئاڵۆزييە ناوخۆييەكانى عێراق و قەدەغەى هاتوچۆ لە چەند شارێكى ئەو وڵاتە، كە ئێوارەى دووشەممە راگەيێندرا، سنوورە وشكانييەكانمان تا كاتێكى ناديارلەگەڵ عێراق دادەخەين."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەحمەدى داواى لە هاووڵاتيانى وڵاتەكەى كرد، كە بۆ سەردانى شوێنە پيرۆزەكان عێراقن بەرێگەى وشكانى نەگەڕێنەوە، داواشى لەو كەسانە كرد، كە بە نيازى سەردانى عێراقن رێگەى وشكانى بەكار نەهێنن.

سەبارەت بە هەنگاوەكانى داهاتووش جێگرى وەزيرى ناوخۆى ئێران ئاماژەى بەوە كرد، “هەر زانيارييەكى تازە هەبێت لە لايەن وەزارەتى ناوخۆوە رادەگەيێندرێت.”

پێشتريش باڵيۆزخانەى ئێران لە بەغدا داواى لە هاووڵاتيانى وڵاتەكەى كرد، سەردانى كازميە و سامەڕا نەكەن، تا ئەو كاتەى ئاگادار دەكرێنەوە.

دوێنێ موقتەدا سەدر رێبەڕى رەوتى سەدر لە پەيامێكدا دوورخستنەوەى كارى سياسى راگەياند، دواى ئەوە لايەنگرانى چوونە ناو كۆشكى كۆمارى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین