حەليم فەتلاوى: پێويستە چوارچێوەى هەماهەنگى وەك سەدر لە كارى سياسى بكشێنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
حەليم فەتلاوى، كەسايەتى ئاينى نزيك لە موقتەدا سەدر، رێبەڕى رەوتى سەدر رايگەياند، "بۆ ئەو قەيرانەى ئێستا چارەسەرێكى ئاسان هەيە، داوا دەكەم سەركردەكانى چوارچێوەى هەماهەنگى وەك سەدر واز لە كارى سياسى بهێنن."

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئاب/2022) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە حەليم فەتلاوى لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك رايگەياند، "موقتەدا سەدر پێشەنگى هێوركردنەوەيە، بە درێژايى ماوەى هەڵبژاردنەكان داواى ئاشتى دەكرد و لەگەڵ رەخساندنى دەرفەت بۆ لايەنە سياسييەكان بۆ ئەوەى حكومەت پێبهێنن، بەبێ خۆى و كوتلەكەى، بەهۆى نەيدەويست بە خواستى ئەوان بەشدارى لەو حكومەتى نوێى عێراق بكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو كەسايەتييە ئاينييە گوتى، "ئەوانەى داواى ئاساييكردنەوەى ئەو دۆخە دەكەن، پێيان دەڵێم زۆر ئاسانە، وەك موقتەدا سەدر لە كارى سياسى دووركەونەوە چارەنووس و بەرێوبردنى وڵات بۆ گەلى عێراق بەجێبهێڵن."

لە دواى بڕيارى كشانەوەى سەدر لە كارى سياسى دۆخى بەغدا ئاڵۆز بوو، لايەنگرانى سەدر چوونە ناو كۆشكى كۆمارى، حكومەتى عێراق بە سەرۆكايەتى مستەفا كازى كۆبوونەوەكانى خۆى راگرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین