ژماره‌ى قوربانیانى شه‌وى رابردووى عێراق به‌رزبووه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، قوربانیانى شه‌وى رابردووى عێراق بۆ 30 كوژراو و 700 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ خه‌ڵكى سڤیلن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/ئاب/2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، ژماره‌ى قوربانیانى پێكدادانه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو بۆ 30 كوژرا و 700 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ زۆرینه‌ى قوربانییه‌كان له‌ خه‌ڵكى سڤیلن و كه‌مێكیشیان له‌ ریزى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بریندارن.

دوێنێ نیوه‌ڕۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى یه‌كجاریى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند و بڕیارى داخستنى ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى ره‌وتى سه‌درى دا. دواى ئه‌وه‌ لایه‌نگرانى سه‌در هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.

دواتر هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌وڵیاندا خۆپیشاندانان دووربخه‌نه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا به‌ریه‌ككه‌وتنى چه‌كدارى له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ربه‌ ره‌وتى سه‌در روویدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین