موقته‌دا سه‌در : داواى لێبوردن له‌گه‌لى عێراق ده‌كه‌م عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى داواى لێبوردن له‌ گه‌لى عێراق ده‌كات، كه‌ به‌ گوته‌ى ئه‌و “زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌مه‌”.

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 /ئاب/2022 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ حه‌نانه‌ له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چوو. داواى لێبوردنى له‌ گه‌لى عێراق كرد، كه‌ به‌ گوته‌ى ئه‌و له‌م باردوۆخه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌من.

موقته‌دا سه‌در له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كرد، كه‌ شۆڕشى لایه‌نگرانى كه‌ به‌ شۆڕشى عاشوورا ناوده‌برێت، خوێنى تێكه‌وتووه‌، بۆیه‌ له‌ مه‌ودوا به‌ شۆڕش ناوى نابات و نه‌فره‌ت له‌ شۆڕشێكى وه‌ها ده‌كات.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى موقته‌دا سه‌در ده‌رفه‌تى 60 خوله‌كى به‌ ته‌واوى لایه‌نگرانى دا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ مانگرتن و هه‌ر چالاكیه‌كى ترى ناوچه‌ى سه‌وز بكێشنه‌وه‌ و دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌و له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى سووره‌ و ئێستا ته‌نیا هاووڵاتییه‌كى عێراقه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین