خۆپیشانده‌ران كشانه‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیش هه‌ڵگیرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران و مانگرتووانى سه‌در له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراقیش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى هه‌ڵگرت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/ئاب/2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چوو، داواى  له‌ لایه‌نگرانى كرد له‌ خۆپیشاندان و مانگرتن بكێشنه‌وه‌. سه‌در یه‌ك كاتژمێر مۆڵه‌تى به‌ لایه‌نگرانى دا.

هه‌ر له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ى سه‌در، لایه‌نگرانى سه‌در له‌ ناوچه‌كه‌ كشانه‌وه‌ و هاوكات فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى هه‌ڵگرت.

دوێنێ له‌ دواى بڕیارى وازهێنان له‌ سیاسه‌ت له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌، لایه‌نگرانى هه‌ڵیانكوتایه‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌ت، دواتر شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به‌ سه‌در دروست بوو.

به‌گوێره‌ى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، ژماره‌ى قوربانیانى پێكدادانه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 30 كوژراو و 700 بریندار.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین