جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: کارەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیاند، "لە سبەینێوە کارمەندان و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و هەنگاو بە هەنگاو کارەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە.”

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئاب/2022) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی رووداوی رایگەیاند، "پەیامەکەی ئەمڕۆی سەدر کاریگەریی هەبوو لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و گوتارەکەی لە گوتاری مەرجەعیەت دەچوو تاوەکو سیاسییەک، چونکە بێلایەن بوو."

د.شاخەوان سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی گوتی، لە رابردوودا کۆبوونەوە و دیدار هەبووە و تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ رێککەوتنێک نییە و هەردوو لایەنیش سوورن لەسەر بەربژێرەکانیان.

دەربارەی كاریگەریی كشانەوەی سەدرییەكان لە پەرلەمان جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش كرد، "دوای کشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمان، ئێستا پەرلەمانی عێراق لاسەنگە، چونکە (73) نوێنەری خەڵکی تێدا نییە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر لاسەنگی پەرلەمان دروستکردووە."

سەبارەت بە مەرجی پارتیش بۆ دەستپێکردن و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، د. شاخەوان عەبدوڵڵا  گوتی، "مەرجی پارتی ئەوەیە تاوەکو رێککەوتن نەکرێت لەسەر پرسی سەرۆککۆمار لەنێو کورد، بابەتی سەرۆککۆمار نابێت بخرێتە بەرنامەی کارەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین