ئێران هەڕەشە لە موقتەدا سەدر دەكات ئێران
چەند سەرچاوەيەكى سياسى عێراقى رايانگەياند، "موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر هيچ پلانێكى پێشوەختەى نەبوو بۆ ئەوەى داوا لە لايەنگرانى بكات لە ماوەى كاتژمێرێك پاشەكشە بكەن، بەڵكو دواى هەڕەشەكانى ئێران بوو بە ناچارى ئەو داوايەى كرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئاب/2022) رۆژنامەى (عەرەبى لەندەنى) بڵاويكردەوە، "كۆمارى ئيسلامى ئێران لەم دوايە پشتى لە سەدر كردبوو، بەو هيوايەى بەخۆى و بژاردەكانى دابچێتەوە، داواشى كرد بوو گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەنگى و سەردەكردەكانى بكات و ناكۆكيە كۆنەكان لەگەڵ نوورى ماليكى، سەرۆك وەزيرانى پێشوو لە بير بكات."

سەرچاوەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، “پەيامەكەى ئێران كاريگەرى زياترى هەبوو، چونكە ئەگەر مەترسى دووبەرەكى دروستبووايە ئێرانيەكان ئامادەى رووبەڕووبوونەى سەدرييەكان هەبوون، ئەوەش بەڕوونى لە رۆژى دووشەممە دەركەوت، كە لەو رووبەڕووبوونەوە ژمارەيەك لە لايەنگرانى سەدر كوژران، ئەو پەيامەى ئێران ئاماژە بوو بۆ رێگرى لە شەڕى ناوخۆيى شيعە، هەروەش بوو وايكرد موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانى سياسى بكات پاشەكشە."

بەگوێرەى قسەى سەرچاوەكان سەدر لە بەردەم دوو بژاردەى قوورس بوو، يەكەم رووبەڕووى حكومەتى عێراق بێتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندى ئەو دا نەبوو، دووەم خۆى لايەنگرانى بەردەم رووبەڕووبوونەوەى هێزەكان چوارچێوەى هەماهەنگى بوو، كە ملكەچى ئاڕاستەكانى ئێرانن، كە هەمان ئەزموونى رووبەڕووبوونەوەى مليشياكانى سەدر لە ساڵى (2008) دووبارە دەبوونەوە. 

ئەو هۆكارانە وايكرد سەدر بۆ هێوركردنەوەى دۆخەكە پەيامێك ئاڕاستەى لايەنگرانى بكات بۆ كۆتاييهێنان بە ناڕەزاييەكان.

دوێنێ موقتەدا سەدر داواى لە لايەنگرانى كرد، لە ماوەى كاتژمێرێك گۆڕەپانەكان چۆڵ بكەن لە دواى پەيامەكەى لايەنگرانى رەوتى سەدر گۆڕەپانەكانيان چۆڵ كرد و كشانەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین