نرخى نەوت بەرز بوویەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت:

نرخى نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆییەوە بینى و نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت گەیشت (70) دۆلار.

شارەزایانى ئابوورى هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، ئەو بوژانەوە ئابوورییە کە خەریکە جیهان بە خۆییەوە دەبینى، هەروەها دابەشکردنى ڤاکسین و وەرگرتنى ئەو ڤاکسینە لەلایەن خەڵکێکى زۆرەوە هۆکارێکى دیکەیە.

  ئەمڕۆ دووشەممە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (69) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەکراو و هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە (66) دۆلار و (3) سەنت دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین