فەرماندەيەكى سەرايا سەلامى سەر بە ڕەوتى سەدر كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرچاوەيەكى ناوخۆيى لە بەسڕا رايگەياند، كوژرانى حوسێن فوئاد، يەكێك لە فەرمانەكانى سەرايا سەلام، باڵى چەكدارى رەوتى سەدر و برينداربوونى هاوڕێيەكى بەهۆى پێكدادانى چەكدارى بووە، دەسەڵاتدارانيش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ژمارەيەك گومانلێكراو دەستگيركراون. دەستەى راگەياندنى ئەمنى ئەو شارەش ئاماژە بەوە دەكات، "دۆخى شارەكە ئارامە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەكى/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە شەوى رابردوو حوسێن فوئاد لە پێكدادانێكى چەكدارى لە ناوچەى بەرئيهەى ناوەڕاستى بەسڕا كوژران، تا ئێستا هۆكارى كوژرانەكەى ديار نييە.

سەبارەت بە كوژرانى ئەو فەرماندەيەى سەرايا سەلام دەستەى راگەياندنى ئەمنى لە پارێگاى بەسڕە راگەيێندراوێكى بڵاويكردەوە تێيدا دەڵێت، "لە هەندێك لاپەڕەى تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بڵاوكراوتەوە كە بەهۆى پێدادانى ئەمنى ئاڵۆزى دۆخى بەسڕە كوژراوە، بەڵام ئەو رووداوە روواوێكى تاوانكارييە لەو شارە روويداوە، هێزە ئەمنييەكانيش ژمارەيەك تۆمەتباريان دەستگيركردووە، لێكۆڵينەوەش لەو رووداوە دەكەن."

سەبارەت بە دۆخى شارەكەش دەستەى راگەياندن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “رەوشى شار ئارامە هێزە ئەمنييەكان لە تەواوى ئەو پارێزگايە بڵاوەيان پێكراوە."

شەوى رابردوو حوسێن فوئاد، فەرماندە لە سەرايا سەلامى سەر بە رەوتى سەدر لە شارى بەسرا كوژرا، تا ئێستا رەوتى ئەو گرووپە هيچ روونكردنەوەيەكى نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین