قەيس خەزعەلى نووسينگەكانى بزووتنەوەكەى داخست عێراق ناوچەکە و جیهان
قەيس خەزعەلى، ئەميندارى بزووتنەوەى عەسائيبى ئەهلى حەق داواى لە لايەنگرانى كرد بزووتنەوەكەكانيان دابخەن وەڵامى وەزيرەكەى سەدر نەدرێتەوە. لەدواى پەيامەكە لەلانگرانى دەستيان بە داخستنى نووسينگەكان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەكى/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاويكردەوە قەيس خەزعەلى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى تويتەر بڵاويكردەوە، "برايان و خۆشەويستان سوێند بە حوسێن نامەوێت هيچ كەسێك لە ئێوە هيچ وەڵامێكى ئەو هێرشانەى كراوەتە سەرم بدەنەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى خەزعەلى دەڵێت، "محەمەد سەدرى گەورە دەڵێت، ئەوەى بەلامەوە گرنگە ئاينى خودا و ئاينزايى پێشەواى بڕوادارانە، هەندێك چاوەڕوانن دۆخەكە قەيراناوى تر بێت، دەرفەتەكەيان لەدەستخۆيان دا، لە پيلانەكانيان بە بێدەنگى شكستيان هێنا، داواش لە برايانم لە عەسائيبى ئەهلى حەق دەكەم، لە ئێستاوە تا كاتێكى تر هەموو نووسينگەكانى بزووتنەوەكە دابخەن، هەر نووسينگەيەك دەيانەوێت بيسوتێنن، با بيسوتێنن، گوێ مەدەنێ خواى گەورە بە شێوەيەكى زۆر گەورەتر قەرەبووى دەكاتەوە، كە ئێوە چاوەڕوانى ناكەن."

خەزعەلى رووى قسەكانى دەكاتە ئەوانەى تر و دەڵێت، "ئەگەر تۆ دەست بۆ كوشتنم درێژ بكەيت، من دەست بۆ كوشتنت درێژ ناكەم، من لە خواى گەورە دەترسم، لە بير مەكەن خۆشەويستى حوسێن كۆمان دەكاتەوە." 

ئەمڕۆ ساڵح محەمەد عێراقى، كە بە وەزيرى سەدر ناسراوە لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر هێرشى توندى كردە سەر قەيس خەزعەلى، رايگەياند، "قەيس هۆشداريت دەدەمێ، ئەگەر جڵەوى مليشياكانت نەكەى، خۆت لە بكوژ و تاوانبارانى شوێنكەوتەت بێ بەرى نەكەى، ياخود راينەگەينيت ئەوانە شوێنكەوتەى من نين، ئەوا تۆش وەك ئەوان بێ چاو و رويت."

لە لايەكى ترەوە لە دواى پەيامەكەى ئەميندارى عەسائيبى ئەهلى حەق، لايەنگرانى ئەو رەوتە لە پارێزگاى ديالە دەستيان بە داخستنى  بارەگاكانيان كرد.

ئەحمەد مووسەوى، پەرلەمانتار لە عەسائيب لە راگەيێندراوێكدا دەڵێت، "برايانى خۆشەويستم لە بزووتنەوەى ئەهلى حەق، بۆ جێبەجێكردنى فەرمانى ئەميندارى پێويستە هەموو نووسينگەكان لە پارێزگاى ديالە دابخرێت، لە ئێستاوە پشت بەخودا دەست پێ بكەن، خوێن لە هەموو شتێك بە بەهاترە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین