دواى دووركەوتنەوەى موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانى سياسى داهاتووێكى ئاڵۆز چاوەڕوانى عێراق دەكات
دواى ئەوەى موقتەدا سەدر، رێبەڕى رەوتى سەدر رايگەياند، "پاشەكشە لە كارى سياسى دەكەم." لايەنگرانى بەربەستەكانى ناوچەى سەوزيان تێكشكاند و چوونە ناو كۆشكى سەرۆكايەتى و باڵەخانەى پەرلەمان لەگەڵ هێزە ئەمەنييەكان بووە بەشەڕيان.
بۆ رۆژى دواتر رێبەرى رەوتى سەدر لە كۆنگريەكى رۆژنامەوانى داواى لە لايەنگرانى كرد، "پەرلەمان و ناوچەى سەوز جێبهێڵن." لە بەشێكى ترى قسەكانى هەموو هەوڵێكى رەتكردەوە كە دەبێتە هۆى رژاندنى خوێنى عێراقييەكان، دواى ئەو داوايە خۆپيشاندەران دەستبەجێ بەدەم بانگەوازەكەى سەدر چوون و لەو ناوچانە كشانەوە.
بە دەست لە كار كێشانەوەى كازم حائيرى خامنەئى دەبێتە مەرجەعى سەدر
جگە لەم گۆڕانكاريانە خاڵى گۆڕانكارى سەرەكى لەو رووداوانە دەست لە كار كێشانەوەى كازم حائيرى، مەرجەعى شيعەى عێراقى بوو، كە ئێستا لە شارى قوم دادەنيشێت، دواى كشانەوەى راستەوخۆ عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو بە مەرجەعى خودى سەدر و لايەنگرانى.
خودى موقتەدا سەدر پێويستى بە كۆمەڵێك شت هەيە بۆ ئەوەى ببێتە مەرجەعێكى ئاينى، ياخود ئەركى حائيرى وەربگرێت، بۆيە سەبارەت بە سەدر گواستنەوەى مەرجەعيەت لە حائيرييەوە بۆ خامنەئى لێكەوتەى لەسەر ئاراستەى سەدر دەبێت، كە هەوڵدەدات خۆى لە شوێنكەوتەيى مەرجەعيەتى ئێران دەرباز بكات، هەر بۆيەش سەدر جەخت لەسەر پێكهێنانى حكومەتى زۆرينە دەكات، كە ئێران حكومەتى زۆرينە رەتى دەكاتەوە و بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندييەكانى خۆى دەزانێت.
لە چركەساتى گۆڕانكارى لە ركابەرێكى ئەجێنداى خامنەئى بۆ شوێنكەوتيى سەدر رايگەياند، پابەند دەبێت بە رێكارەكانى حائيرى، ئاماژەشى بەوە كرد، "ئەو قەيرانە نابێت رووبدات ئەگەر هەموو يەكينەكانى حەشدى شەعبى عێراقى هەڵوەشێنەوە."
هەوڵى يەكەمى موقتەدا سەدر بۆ ترساندنى نەيارەكانى لە بنەڕەتەوە شەڕێكى دەروونى بوو، نەيارەكانى كە توانيان دەسەڵاتى وڵات ناچاركردن بە پاشەكشەكردن لەو بڕيارەى، چونكە ئەوان لەو فێڵەى رێبەڕى رەوتى سەدر تێدەگەن، دەزانن بە كشانەوەى حائيرى بەبێ پاڵپشتى عەلى سيستانى شەرعيەتى تايبەتى موقەدتا سەدر پاشەكشەى دەكات.
موقتەدا سەدر شەڕى دەروونى لەگەڵ لايەنەكان دەكات
پێشبينى دەكرێت سەدر چاو بە رێكسختەوەى ريزەكانى بخشێنێتەوە، بۆ جێبەجێكردنى ئامانجە سياسييەكانى بير لە رێگەيەكى تر بكاتەوە، بەڵام وا پێناچێت رێڕەوێكى گونجاوى بۆ داهاتوو هەبێت.
هەرچەندە رووداوە خوێناويەكى ئەو دواييە سوودى بۆ وەڵامدانەوەى پرسيارى هەندێك كەس هەيە، لەوانە چۆنيەتى مامەڵەكردنى هێزە ئەمنييەكان لەگەڵ ئەو رووداوانە و پشبەستنى چالاكوانانى پاڵپشت بۆ چاكسازييەكانى موقتەدا سەدر.
وەڵامدانەوەى هێزە ئەمنييەكان حەكيمانە بوو، دەتواندرا توند وەڵامى توندوتيژييەكان و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخەكە بدرێتەوە، بەڵام ئەوان خۆيان كۆنتڕۆڵ كرد، رێگەيان نەدا توند و تيژى بەكار بهێنن، بەڵام خۆپيشاندەرانى رووداوەكانى مانگى ئۆكتۆبەرى ساڵى (2019) بۆيان روون بۆوە نابێت بۆ چاكسازى پشت بە موقتەدا سەدر ببەستن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment