ئەنجوومەنی ئاسایش داوا دەكات لایەنەكان بە ئاشتییانە ناكۆكییەكان چارەسەر بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوێكدا داوای لە لایەنە ناكۆكیەكانی عێراق كرد خۆیان كۆنتڕۆڵ بكەن و دەست بە گفتوگۆكانیان بكەن لەپێناو بەهێزكردنی چاكسازییەكان.

ئەمڕۆ هەینی (دووی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە ئەنجوومەنی ئاسایش لە راگەیێندراوێكدا سەركۆنەی توندوتیژییەكانی هەفتەی رابردوویان كرد، نیگەرانی خۆی بەرانبەر برینداربوون و كوژرانی هاووڵاتیان دەربڕی، داواش دەكات لە لایەنە عێراقییەكان دەست بە گفتوگۆكردن بكەن.
لە بەشێكی راگەیێندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش هاتووە، "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین ناكۆكییە سیاسیەكانی بە ئاشتیانە چارەسەر بكەن و رێزی سەروەری یاسا و مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە بگرن و خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن."
لە چەند رۆژی رابردوو شارەكانی خوارووی عێراق لایەنگرانی سەدر هەڵیانكوتایە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی و باڵەخانەی پەرلەمان و چەند فەرمانگەیەكی حكومی بەو هۆیەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، لە ئەنجامدا (30) كەس كوژران.
دوای ئەو رووداوانە موقتەدا سەدر كە پێشتر بڕیاری دووركەوتنەوەی لە كاری سیاسی دابوو، داوای لە لایەنگرانی كرد لە ماوەی (60) خولە گۆڕەپانەكان چۆڵ بكەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین