لینزی گرام هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆكی ئەمەریكا عێراق ناوچەکە و جیهان
لینزى گرام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان هێرشی توند دەكاتە سەر جۆبایدن سەرۆكی ئەمەریكا پێی دەڵێت، "گەلە ئەمەریكا بەهۆی سیاستەكانت تووشی ئازار بوونە." لەبەرانبەردا بایدن دەڵێت، "كۆمارییەكان رێزی دەستوور ناگرن."

ئەمڕۆ هەینی (دووی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە لینزی گرام لە وەڵامی تویتێكی جۆ بایدن دەڵێت، "لەگەڵ هەموو رێزێكی پێویست گەورەم سەرۆك هیچ كێشەیەك نییە بە ناوی رۆحی ئەمەریكا."

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "بڵاوبوونەوەی هەڵاوسان، تاوان و تیرۆر لە زیادبوون دایە."

 بە بۆچوونی گرام دۆخی وڵاتەكەیان لەو پەڕی خراپیدایە، بۆیە پێش ئەوەی دۆخەكە لە دەست دەربچێت پێویستە سەرۆكی ئەمەریكا واز لە قسەكردن بهێنێت سیاسەتەكانی بگۆڕیت.

لە بەرانبەردا سەرۆكی ئەمەریكا هێرشی توندی كردە سەر دۆناڵد ترەمپ و كۆمارییەكان و دەڵێت، "كۆمارییەكان نوێنەرایەتی توندڕەوی دەكەن، هەڕەشەن بۆ سەر رێساكانی ئەمەریكا، زۆربەی ئەو شتانەی لەم وڵاتە روودەدەن سروشتی نین."

لە بەشێكی تری قسەكانی بایدن ئاماژە بەوە دەكات، “كۆمارییەكان رێز لە دەستوورمان ناگرن و بڕوایان بە سەروەری یاسا نییە، ئەو درك بە خواستی گەل نابەن."

لینزی گرام یەكێكە لە دیاترین سیناتۆرەكانی كۆمارییەكان، لە كاتی هێرشەكانی توركیاش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رۆڵی بەرچاوەی لە دروستكردنی لۆبی بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا هەبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین