رۆیته‌رز: ئه‌وه‌ى شه‌ڕ و پێكدادانى راگرت سیستانى بوو سه‌در نه‌بوو
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى راپۆرتێكى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى به عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، عه‌لى سیستانى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر وه‌ستاندنى ئه‌و پێكدادانه‌ى كه له ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى رابردوو دروست بوو.
سیستانى په‌یامى موقته‌دا سه‌در داوه
رۆژى 29ى ئاب به هۆى ناكۆكییه‌كى نێوان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و كازم حائیرى مه‌رجه‌عى باڵاى ره‌وته‌كه، سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له سیاسه‌ت راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى سه‌در رژانه ناوچه‌ى سه‌وز و پێكدادان له‌نێوان لایه‌نگرانى سه‌در و هێزه عێراقییه‌كان دروست بوو، له ئه‌نجامدا 30 كه‌س كوژران و سه‌دانى تر برینداربوون.
رۆژى دواتر موقته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى داواى له لایه‌نگرانى كرد به ته‌واوى له ناوچه‌ى سه‌وز بكشێنه‌وه و ته‌واوى چالاكى و مانگرتن رابگرن، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تى ته‌نیا كاتژمێرێك ده‌رفه‌تى پێدان و ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵى سه‌در بوون. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌در له لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق و ده‌ره‌وه ستایش كرا، وه‌ك فریادڕه‌سێك بۆ عێراقییه‌كان سه‌یر كرا.
كه‌چى ئه‌مڕۆ رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى راگرتووه عه‌لى سیستانى بووه. رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "سه‌باره‌ت به‌و گرژییه‌ى له شه‌قامه‌كانى عێراق دروست بوو، سیستانى هیچ سه‌رنجێكى ئاشكراى نه‌بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه حكومى و شیعییه ئاگاداره‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا هه‌ڵوێستى سیستانى بوو له‌ژێر په‌رده، كه ئاگرى كاره‌ساته‌كه‌ى دامركانده‌وه".
ئاژانسى رۆیته‌رز باس له‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ى دواندووه، تا بزانێ گرژییه‌كه چۆن هه‌ڵگیرسا و چۆن دامركایه‌وه. رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "20 به‌رپرسمان دواندووه، له حكومه‌تى عێراق و ره‌وتى سه‌در و لایه‌نه شیعه ركابه‌ره‌كان كه سه‌ربه ئێرانن، هه‌موویان به‌و مه‌رجه قسه‌یان كردووه، ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كرێت".
ئاژانسه‌كه ئه‌نجامى دیمانه‌كانى به‌وه پوخت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "هه‌موو دیمانه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌پشت په‌رده‌وه هه‌ڵوێستێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن سیستانى هه‌بووه، كه هه‌میشه ئه‌و پیاوه پۆستێكى سیاسى فه‌رمى له عێراق نه‌بووه، به‌ڵام به ده‌سه‌ڵاترین پیاو داده‌نرێت له نه‌جه‌فدا كه ناوى ئاینى شیعه‌یه له عێراق".
سه‌در ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى رانه‌گرتبا
ئه‌وا هه‌ڵوێستى له‌لاى سیستانى لاواز ده‌بوو
به‌رپرسێكى عێراق به راشكاوى به ئاژانسى رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "سیستانى نامه‌یه‌كى بۆ سه‌در ناردووه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تووندوتیژى نه‌وه‌ستێ ئه‌وا سیستانى ناچار ده‌بێت راگه‌یێندراوێك بڵاوبكاته‌وه تێیدا داواى وه‌ستاندنى شه‌ڕ بكات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ڵوێستى سه‌در لاواز بێت و وه‌ك هۆكارێك بۆ خوێن رشتن ده‌ربكه‌وێت".
به‌ڵام سێ كه‌سایه‌تى شیعه كه له نه‌جه‌فن و نزیكن له نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، نووسینگه‌كه نامه‌یه‌كى راشكاوانه‌ى بۆ سه‌در ناردبێت، به‌ڵام ده‌شڵێن، بۆ سه‌در روون بووه، ئه‌گه‌ر پێكدادانه‌كه رانه‌گرێت ئه‌وا سیستانى به نزیكترین كات دێته‌ده‌نگ.
به‌رپرسێكى سه‌ربه یه‌كێك له لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر نووسینگه‌ى سیستانى نه‌بووایه، ئه‌وا سه‌در ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ى نه‌ده‌ست كه تێیدا شه‌ڕى راگرت".
جیا له‌وانه‌یش له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، چه‌ندان كه‌سایه‌تى ئاینى له ئێران و له لبنان هه‌وڵى وه‌ستاندنى شه‌ڕه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام راسته‌وخۆ ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌وڵیان داوه له رێگه‌ى نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌وه، فشار بخه‌نه سه‌ر موقته‌دا سه‌در.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌وه رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "جارێكى تر سیستانى سه‌لماندى كه به‌هێزترین كه‌س له‌م وڵاته‌دا". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌مه ده‌كرێت كه سیستانى ئاژاوه‌كه‌ى دامركاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام قه‌یرانه سیاسییه‌كه ماوه‌ته‌وه، بۆیه له‌م خاڵه‌وه پێشبینى تووندوتیژى تر ده‌كرێت.
له‌وانه ریناد مه‌نسوور توێژه‌ر له دامه‌زراوه‌ى چیتام هاوس كه باره‌گاكه‌ى له له‌نده‌نه، پێشبینى تووندوتیژى زیاتر ده‌كات و به توانجه‌وه ده‌شڵێ، "له هه‌موو ئه‌وانه سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌كوێ بوو".
له‌كۆتییدا ریناد مه‌نسوور ده‌ڵێ، "سه‌رنجى سه‌ره‌كى سه‌در ئه‌وه‌یه ببێته كه‌ساییه‌كى سه‌ره‌كى شیعه له عێراق، بۆیه ده‌یه‌وێ به دواى نه‌یارانى بكه‌وێت، تووندوتیژیش یه‌كێك له ئامرازه‌كان كه له ركابه‌رییه‌كانى عێراق به‌كارده‌هێنرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment