ئەندامێکى پەرلەمان: مووچە لە هەرێمى کوردستان بە شێوازى ئەلیکترۆنى دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەرشەد حوسێن، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردسان ڕایدەگەیێنێت، شێوازى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەر دەگۆڕێت و لە داهاتوویەکى نزیکدا بە شێوەى ئەلیکترۆنى بە کارت مووچە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (سێى/ئەیلوول/2022) ئەرشەد حوسێن، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردسان بە ماڵپەڕى (PDK)ى ڕاگەیاند، دابەشکردنى مووچە بەشێوەى ئەلیکترۆنى لایەن فەرمانگەى فەرمانگەى تەکنەلۆژیا و زانیارى تەواو بووە، سێلڤەری بۆ ئامادەکراوە و تەنھا لە سلێمانی ھەندێک کێشەی سێلڤەر ماوە ئەگەرنا وەکو ئەوەی لە تەکنەلۆژیا و زانیاری سیستەمەکە تەواو بووە و تەنھا جێبەجێکردنى ماوە.

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى جەختى لەوەکردەوە، مووچە بە شێوەى ئەلیکترۆنى بە کارت دابەشدەکرێت وەک بەغدا، هەروەک چۆن هەموو هاووڵاتییەکى عەرەب دەتوانن بە کی کارت لە هەولێر مووچەکانیان لە بانک وەربگرن.

ئەرشەد حوسێن گووتیشى، لە داھاتوو هاووڵاتیان دەتوانن لە لەبازاڕیش بەو کارتە کەلوپەل بکڕن، هەروەها کێشەی سێلڤەرەکان تەواوبن پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت و سەری مانگان مووچەى فەرمانبەران دەخرێتە سەر حیسابەکەیان و دەتوانن ڕایکێشن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین