ئه‌گه‌ر كازمى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه چى رووده‌دات؟
نوچه‌نێت
دواى كپبوونه‌وه‌ى كاتى پێكدادانه‌كه‌ى به‌غدا كه له‌نێوان لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درو هێزه عێراقییه‌كان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوون، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتارێكى پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسى له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى زه ناشنال له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ يەکشەممە چواری ئەیلوول/2022 پوخته‌یه‌كى له ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر كازمى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا عێراق به‌ره‌و تووندوتیژى زیاتر ده‌چێت و له لایه‌كى تریش یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سوودمه‌ند ده‌بن.
عومه‌ر نه‌داوى كه چالاكوانى مه‌ده‌نییه له عێراق له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و پێشبینى كردووه هێشتا شڵه‌ژان دروست بێت، چونكه هێشتا به ته‌واوى سه‌در له سیاسه‌ت دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. نه‌داوى پێیوایه خاڵى وه‌رچه‌رخان ئه‌و كاته ده‌بێت كه كازمى واز له پۆسته‌كه‌ى بهێنێ، ئه‌مه‌بیش ئاماژه ده‌بێت بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى گرژییه‌كان.
نه‌داوى ده‌ڵێ، "به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى كازمى فشارى زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌در، به پله‌ى یه‌كه‌میش ئه‌مه له به‌رژوه‌ندى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌بێت". چونكه به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له ئه‌ستۆ بگرێت و ئینجا له ماوه‌ى 15 رۆژ سه‌رۆك وه‌زیرانێكى تر دابنرێت.
مسته‌فا كازمى له ئایارى 2020 وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تێكى كاتى له په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى پێدرا، كه ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و حكومه‌ته رێكخستنى هه‌ڵبژاردنێكى په‌رله‌مان بوو. دواى به‌رده‌وامبوونى كێشه‌كان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو له وتارێكى تۆماركراو دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به شێوه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment