له‌ناو دادگاى مووسڵ تۆمه‌تبارێكى تیرۆر كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پۆلیسى مووسڵ روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووداوى كوشتنى تۆمه‌تبارێكى تیرۆر له‌ناو دادگا داوه‌ و ده‌ڵێ، "په‌یوه‌ندى به‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى ئه‌یلوول/2022 له‌ دادگاى تایبه‌ت به‌ تیرۆر له‌ پارێزگاى مووسڵ تۆمه‌تبارێكى تیرۆر كه‌ ده‌بووایه‌ به‌گوێره‌ى ماده‌ى چوارى یاساى تیرۆر دادگایى بكرێت، به‌ ناوى مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌ماش، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ ناوى به‌سمان حه‌سه‌ن شه‌رابى كه‌ كارمه‌ندى پۆلیسه‌ كوژرا و دواتر بكوژه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دادگاوه‌ گیرا.

پۆلیسى مووسڵ روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ داوه‌ و ده‌ڵێ، "به‌ هۆى كێشه‌ى عه‌شایه‌رى و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بووه‌".

به‌ڵام میدیاكانى عێراق پێشتر بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تباره‌ كوژراوه‌كه‌ پێشتر باوك و براى بكوژه‌كه‌ى كوشتووه‌. ئه‌ویش ئه‌م دادگاییه‌ى به‌ ده‌رفه‌ت زانیوه‌ و تیرۆریسته‌كه‌ى كوشتووه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى عێراقه‌وه‌ گیراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین