دۆسیەیەكانی وەزیری نەوتی عێراق رەوانەی دادگا كران عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، "دۆسیەكانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێرا لە دەستەی دەستپاكی گەیشتە (29) دۆسیە و رەوانەی دادگا كرا."

ئەمڕۆ یەكشەممە (چواری/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، “دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوە  (29) دۆسیەی وەزیری نەوتی عێراق و بەرێوبەری پێشووی نەوتی بەسڕە رەوانەی دادگا كرا، هەروەها تا ئێستا حەوت دۆسیەی تر لەژێر لێكۆڵینەوەدان، ئەوەش لە كاتێكدایە سێ دۆسیەی تر رەوانەی دادگا كراون، هەروەها (19) دۆسیەی تر لە لایەن دادگاوە داخراوە." 

سەبارەت بە جۆری تۆمەتەكان لەو دۆسیانە ئەو سەرچاوە ئاشكرایكرد، "تۆمەكان بریتین لە تێپەڕاندنی سنووری دەسەڵاتەكانی خۆی و پشتگوێخستنی ئەركی فەرمانبەری كە بۆتە هۆكاری بە فیرۆدانی سامانی گشتی و دزەپێكردنی بەڵگەنامە و ئاشكرابوونی ئەو لایەنەی كاری تێدا كردووە، هەروەها یاریكردن بەنرخی خستنە مەزاد و سەپاندنی كۆمپانییەكان لە گرێبەست لەگەڵ هەندێك كۆمپانیای جیهانی، ئەوە جگە لە نزیكی لە هەندێك كۆمپانیای بیانی و و رێگریكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فيدڕاڵى سەبارەت بە رادەستكردنی نەوتی ڕەوانەكراو لە خاكی هەرێمی كوردستان."

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق چوار پۆستی باڵای هەیە و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵا بۆ كاروبارى وزە و سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عێراقە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین