بۆ جارى دووه‌م  ره‌وتى سه‌در دانیشتنه‌كه‌ى كازمى بایكۆت ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دانیشتنى دووه‌مى گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رێكخرا بوو، ره‌وتى سه‌دریش وه‌ك جارى پێشوو بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ئەیلوول / 2022 بۆ جارى دووه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌. نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى له‌ راگه‌یێندراوێكى كورتدا ده‌ڵێ، "كاره‌كانى دانیشتنى دووه‌مى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى وڵات ده‌ستیپێكرد، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌رچوون له‌ ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات بانگهێشتى بۆ كرد بوو".

میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارن، ته‌نیا ره‌وتى سه‌در نه‌بێت كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

پێشتر به‌ر له‌وه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت رابگه‌ینێ، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ هیچ دانیشتن و گفتوگۆیه‌ك ناكه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ راسته‌وخۆ په‌خش بكرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین