بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەى شۆفێران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى ھاتووچۆی ھەولێر ئاگادارى ھەموو خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەکاتەوە، دەتوانن لەمڕۆوە بە مەبەستی تۆماركردنی زانیاری سەردانی ھاتووچۆی ھەولێر بكەن.

بەپێى ڕاگەیاندراوێکى بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر کە تێیدا، ئاگاداری سەرجەم خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و تۆمار نەکراوەکان دەکاتەوە، بەپێى ئەو خشتەیەى پێشووتر بڵاویان کردۆتەوە و ڕیزبەندى پیتەکان دەتوانن سەردانى بەشى پشکنین بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر روونیشکردۆتەوە، لە ئەمڕوۆ سەردانی کردن ئارەزومەندانەیە و هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەر رۆژێک بێت سەردانی لیژنەی پشکنین بکات بۆ سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.

ئەم ڕاگەیاندراوەى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر، دواى ئەو بڕیارەى وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم دێت، کە پێویستە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەى بێ سەرەتا و زانیاریین، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆى هەرێم تۆمار بکرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین