باربارا لیف: په‌یامى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكام بۆ عێراقییه‌كان هێناوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باربارا لیف یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌یاندنى په‌یامێكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا سه‌ردانى عێراقى كردووه‌، تا ته‌نگژه‌ى سیاسى ئێستا چاره‌سه‌ر بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول/2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق پوخته‌یه‌كى له‌و گفتوگۆیه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باربارا لیف له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانى عێراق ئه‌نجامى داوه‌. له‌ گفتوگۆكه‌دا لیف دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، واشنتنى پایته‌خت و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى ئه‌مریكا، به‌ وردى چاودێرى بارودۆخى عێراق ده‌كه‌ن" ده‌شڵێ، "ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو روویدا ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى گه‌یشتووه‌ته‌ لێوارى كه‌وتن".

باربارا باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ ئه‌و ئێستا له‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامی سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بگه‌ینێ و ده‌شڵێ، "سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كان باربارا لیف باس له‌وه‌ ده‌كات، كێشه‌كانى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ ئێستا ده‌زانرێت مسته‌فا كازمى سه‌رپه‌رشتى گفتوگۆیه‌ك ده‌كات ،بۆیه‌ به‌لاى ئه‌و گرنگه‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان سوور له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین