بە هۆى شۆرتى کارەباوە شەش ماڵ لە کەمپى هەرشەم یەک سووتا
نوچەنێت:
بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە کەمپى هەرشەم یەک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، چەندین ماڵ دەسووتێن، بەشێک لەو خێزانە تەنانەت بەڵگەنامە و ناسنامەکانیشیان بۆ دەرنەچووە.
بەرەبانى ئەمڕۆ سێشەممە (شەش/ئەیلوول/2022) بە هۆى کەوتنەوەى ئاگر لە کەمپى هەرشەم یەک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، شەش ماڵ سووتان، بەڵام جگە لە زیانى ماددى هیچ زیانێکى گیانى لێنکەوتۆتەوە.
سەبارەت بە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە، بەپێى وتەى دانیشتوانى ئەو کەمبە، بە هۆى شۆرتى کارەباوە بوو، کە تێیدا شەش کەرەڤانەکەى کەمپەکە بە تەواوى کەلوپەلەکانى ناوى سووتان.
کەمپى هەرشەم یەک، لە هاوینى ساڵى (2019) جارێکى تر سووتا، دانیشتوانەکەى ئاوارەى شەنگالن، هاوکات ڕۆژى سێى ئەم مانگە رووداوێکى ترى ئاگرکەوتنەوە لە کەمپى ماجد کەندال کەوتەوە، بەو هۆیەوە (12) خێمەى ئەو کەمپە سووتان.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment