وەزارەتى دارایى لە بارەى لێخۆشبوونى باج لە کۆمپانیاکان روونکردنەوە دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا، ڕەتیدەکاتەوە ئەو کۆمپانیایانەى ساڵانێکى زۆر کاریان نەکردووە، تەنیا باجى یەک ساڵیان لێ وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەش/ئەیلوول/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "دوای ئەوەى ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبوەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت."

وەزارەتى دارایى و ئابوورى زیاتر روونیدەکاتەوە، "سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی بەرێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە."

 

دەقى ڕوونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان:

دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو ڕێکەوتى ٢٠٢٢/٨/٣١، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبوەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت.

ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی بەرێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە.

هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین