ستراتیژى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى : هه‌ڵه‌ى زیاتر به سه‌در بكه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت دادگاى فیدڕاڵى سبه‌ى بڕیار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌دات، به‌مه‌یش دوایین چانس بۆ سه‌درییه‌كان ئه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه سه‌در ئێستا د‌رك به‌وه ده‌كات، چ ده‌رفه‌تێكى خۆڕایى و هه‌رزانى به نه‌یاره‌كانى له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوه. له به‌رانبه‌ریشدا چاودێران پێیانوایه ئێستا لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى وه‌ها بیر نه‌ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر چه‌نده ئابڵۆقه‌ى سه‌در بده‌ن و داواكارییه‌كانى ره‌ت بكه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵه‌ى زیاتر ده‌كات و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌رده‌كه‌وێت، نازانێ چۆن به ئامرازه دروسته‌کان داواكانى خۆى به‌دى بهێنێ.
له‌به‌رانبه‌ریشدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به جێبه‌نده ده‌ستوورییه‌كان بگرن، به‌مه‌یش ئه‌وان وه‌ك هێزى ده‌وڵه‌تدارى ده‌رده‌كه‌ون و به‌رانبه‌رەكه‌یشان وه‌ك ناسه‌قامگیر و پیاوى گێڕه‌شێوێنى.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێ، "سه‌در به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له هه‌نگاوه‌كانى راوێژ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار ناكات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار فه‌رامۆشیان ده‌كات" دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پیاوه كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه ئامۆژگارى قبووڵ ناكات یه‌كه‌م بۆچوون و دوایینیان هه‌ر هى خۆیه‌تى.
له‌و بارودۆخه‌دا ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارانى سه‌در له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه ئه‌وا ئه‌و كاره‌یان ته‌نیا كارتى سه‌در نییه، به‌ڵكو تاكه كارى دروسته بیكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment