غازى ماڵان لە ڕێگەى بریکارەکانەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لەمەدوا لە ڕێگەى پسوولەى خۆراکەوە غازى ماڵان دابەشدەکرێت، سەبارەت بە نرخەکەى دەشڵێت، "بە نرخى هەشت هەزار و (50) دینار دابەشدەکرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (شەش/ئەیلوول/2022) نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، "بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەش کردنی غازی ماڵان لەشاری هەولێر ، بڕیار درا کە لە ڕێگەی پسوولەی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کەداوای غاز دەکات لەبریکارەکە دەبی پسوولەی خۆراکی ئامادە بێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ".

بەپێى وتەى قائیمقامى هەولێر، پرۆسەى دابەشکردنى غازى ماڵان لە ڕێگەى بریکارەکانەوە دەبێت و جەختیش لەوە دەکاتەوە، "هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی ڕەش بفرۆشێتەوە بەتووندی سزا دەدرێت و هەموو بریکارەکان لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری وورد دەکرێن."

هەروەها گووتیشى، "مەبەست لەو هەنگاوە بۆ ڕێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەش کردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا بەنرخی فەڕمی هەشت هەزار و 500 دینار".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین