دەمیرتاش: كێشه‌كان به‌ چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ چه‌ك دانێت تورکیە

نوچەنێت:

زنار کاراڤیل، ڕاوێژكارى ڕۆژنامه‌وانى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە ڕایگەیاند،  "دەمیرتاش پێیوایە کاتى ئەوە هاتووە، پەکەکە چەک دابنێت، چونکە کێشەکان بە شەڕ و چەک چارەسەر نابن."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (حه‌وتى/ئەیلوول/2022) ماڵپه‌رى (T24) بڵاویكرده‌وه‌، زنار کاراڤیل ڕاوێژکارى ڕۆژنامەوانى سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، دوایین پەیامى هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپەى لە تویتێکدا ڕاگەیاند و تێیدا نووسیوویەتى، "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش دەڵێت، كێشه‌كان به‌ چه‌ك و شەڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت، پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ چه‌ك دانێت، باشترین ڕێگا بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دەست بە گفتوگۆ بکاتەوە." 

زنار کاراڤیل ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم وتانەى دەمیرتاش لە چوارچێوه‌ى دۆسیه‌ى كۆبانیدا لەکاتى دادگاییکردنى وەرگیراوە، لە چەند ڕۆژى داهاتووش ناوەڕۆکى دادگاییکردنەکە دەخەنەڕوو.

ئەو ڕاوێژکارەى دەمیرتاش لە تویتەکەیدا ئەوەشى نووسیوە، "دەمیرتاش لە کاتى دادگاییکردنى گووتى، پێویستە حکومەتى تورکیا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەست بە گفتوگۆکردن بکاتەوە."

سەڵاحەدین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووى هه‌ده‌په کە له‌ زیندانى ئه‌دیرنه‌ زیندانى كراوه‌ و لە (2016) بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی پەكەكە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و پەرلەمانتارانی حزبەکەی لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستگیركران.

دنیا ئەحمەد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین