به‌ر له‌ راگه‌یاندنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى هێزێكى زۆر ئاماده‌ ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ر له‌ راگه‌یاندنى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێراق له‌ باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هێزێكى زۆر له‌ ناوچه‌ى سه‌وز ده‌خرێته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و ده‌رگاكانى به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ كۆنكرێت داده‌خرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول /2022  چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بدات، كه‌ له‌ لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ داواى لێكراوه‌. چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌وا نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق ده‌گۆڕێت.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا هێزێكى زۆر له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا خراوه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌، كه‌ دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق و شانده‌ دیپلۆماسییه‌كانى لێییه‌، ده‌رگاكانى به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى حكومه‌تى عێراقیش به‌ دیوارى كۆنكرێتى گیراون.

هه‌فته‌ى رابردوو لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى حكومه‌تى عێراق و ماوه‌ى رۆژێك تێیدا مانه‌وه‌. له‌ مانگى رابردوو موقته‌دا سه‌در داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین