14 ژن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وروپایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

له‌گه‌ڵ راسپاردنى لیز تره‌س بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌كى تر بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ژن له‌ ئه‌وروپا زیادبوو، ئه‌مه‌یش سه‌رنجى میدیاكان و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كانى جیهانى راكێشاوه‌، ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز نووسیویه‌تى 14 ژن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وروپایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ شه‌شى ئه‌یلوول/2022 لیز تره‌س له‌ لایه‌ن شاژنى به‌ریتانیاوه‌ به‌ فه‌رمى راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكبهێنێ. به‌مه‌یش ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ سه‌رۆكایه‌تى وڵاتان له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بوو به‌ 14 ژن. ئه‌مه‌یش سه‌رنجى میدیاكان و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كانى جیهانى راكێشاوه‌. 

سه‌عید سادق مامۆستاى كۆمه‌ڵناسى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ سكاى نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، ژنان له‌و وڵاتانه‌ ته‌واوى ئازادییان هه‌یه‌ و به‌ ته‌واویش تواناى خۆیان له‌ هه‌موو پسپۆڕییه‌كان ده‌رخستووه‌، جگه‌ له‌مه‌یش چه‌ندان نموونه‌ى پێشكه‌وتوویان له‌ سه‌رۆكایه‌تى پێشكه‌ش كردووه‌، له‌ نموونه‌ى مارگرێت تاتچه‌ر له‌ به‌ریتانیا و ئه‌نگیلا میركڵ له‌ ئه‌ڵمانیا.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئه‌مڕۆ لیستى ناوى ئه‌و ژنانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێستا سه‌رۆكى وڵاتانى ئه‌وروپان كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

لیز تره‌س: سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا
ئیلزابیس بۆرن: سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ڕه‌نس
كاتالین نۆڤاك: سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌نگاریا
سانا مارین: سه‌رۆك وه‌زیرانى فینله‌ندا
كریستى كالجولاید: سه‌رۆكى ئیستونیا
كاجالا كلاس: سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیستونیا
ئینگریدا سیمونیت: سه‌رۆك وه‌زیرانى لیتوانیا
كاترینا ساكلارپۆلۆس: سه‌رۆكى یۆنان
زوزانا كابوتوڤا: سه‌رۆكى سلۆڤاكیا
سالۆمى زۆرابیجڤیلى: سه‌رۆكى جۆرجیا
ماگدالینا ئه‌ندرسۆن: سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید
كاترین یاكۆبیستۆر: سه‌رۆك وه‌زیرانى ئایسله‌ندا
ڤیوزا عوسمانى: سه‌رۆكى كۆسۆڤۆ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین