سه‌در: ته‌نیا به كشانه‌وه‌ى سوننه و كورد په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ئه‌یلوول/2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به شێوازى یاسایى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در ببنه‌وه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مه به‌لاى سه‌دره‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه و بنبه‌ستێكى تر‌ى سیاسى دروست ده‌كات.
وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در پێیوایه ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان بێت، ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا پێویست ناكات، چونكه ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى كورد و سوننه و سه‌ربه‌خۆكانه، ئه‌وان ده‌توانن بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌دریش په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌و كاته سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌بن و ده‌توانن سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در ده‌ڵێ، "ده‌كرێ په‌رله‌مان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى فراكسیۆنى سه‌در ئه‌نجام بدرێت، به تایبه‌تى كه هاوپه‌یمانى سه‌درییه‌كان و هه‌ندێك له سه‌ربه‌خۆكان له‌وێن، ئه‌وان ئێستا له‌سه‌ر به‌رزییه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان داوایان لێ ده‌كه‌م هه‌ڵوێستێكى ئازایانه بنوێنن و كۆتایى به ته‌واوى ته‌نگژه‌كه بهێنێ، ئه‌و كاته‌یش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه ته‌نیا سه‌درى نابێت، به‌ڵكو نیشتمانى ده‌بێت به سوننه و شیعه و كورد و سه‌ربه‌خۆكانه‌وه".
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه په‌رله‌مانتارانى سه‌در ناگه‌ڕێنه‌وه و له‌كۆتایشدا دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆى هاوپه‌یمانه‌كانى و سه‌ربه‌خۆكان، ده‌ڵێ، "لێره‌وه پێویست به‌وه ناكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه په‌ناببرێته به ره‌وت و چوارچێوه، كلیله‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن چاره‌سه‌رییه‌كانه، نه‌وه‌ك له‌لاى دادوه‌رییه‌كى به سیاسیكراو و دادگایه‌كى ترسا‌و و قه‌واره‌ى سه‌درى كشاوه بێت".

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment