وڵاتانی عەرەبی سەرەخۆشی  لە شای نوێی بەریتانیا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان
سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی چاڵرسی سێیەم، پادشای نوێی بەریتانیا و بنەماڵەی شاژنی كۆچكرد و و گەلی بەریتانیا دەكەن، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "شاژنە ئەلیزابێس، پێگەی خۆی لە مێژوو و رۆڵی لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان هەبوو."

دوای ئەوەی شەوی (نۆی/ئەیلوول/2022) ئاژانسنەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، شازادە ئیلیزابێسی دووەم لە تەمەنی (96) ساڵی كۆچی دوایی كرد، سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی پادشای نوێی بەریتانیا و بنەماڵەی شاژنی كۆچكرد و و گەلی بەریتانیا دەكەن، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "شاژنە ئەلیزابێس، پێگەی خۆی لە مێژوو و رۆڵی لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان هەبوو."

ئوردن

شا عبدوڵای دووەم بەبۆنەی كۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا دەڵێت، "ئیزابێس دۆستێكی ئازیزی بنەماڵەكەمان بوو، ماوەی (70) ساڵە سەركردایەتی دەكات و كەسێكی دانا و ژیر بوو."

لە لایەكی ترەوە بەشیر خەساونە، سەرۆك وەزیرانی ئوردن بەبۆنەی كۆچی دوایی شاژانی بەریتیانیا دڵتەنگی خۆی دەربڕی و سێ رۆژ پرسەنامەی لە وڵاتەكەی راگەیاند."

سعوودیە 

سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنیشنی سعوودیە پرسەنامەی خۆیان ئاڕاستەی بەریتانیا كردوە، شا سەلمان لە پرسەنامەكەی دەڵێت، "شاژن نمونەیەكی گەورەی سەركردەیەتی بوو، مێژوو بە زیندووی دەیهڵێتەوە، ئێمە هەوڵەكانی شازادە لە قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێگەی باڵای نێودەوڵەتی بیر دەهێنێنینەوە."

زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئاڵای خۆیان دابەزاند

لە لایەكی ترەوە محەمەد بن سەلمان رایگەیاند، "شاژنە ئیلیزابێس هەموو ژیانی بۆ خزمەتی وڵاتەكەی تەرخان كرد، نمونەیەك بوو لە دانایی و خۆشەویستی و ئاشتی، ئەمرۆ جیهان ئەو كاریگەریە گەورە و خزمەتە فراوانەی بیر دەكەوێتەوە، كە بە درێژایی ژیانی پێشكەشی كردووە."

ئیمارات

محەمەد بن زاید ئال نیهان، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر دەڵێت، "شاژنە ئیلزابێسی دووەم، پەیوەندییەكی درێژی دۆستایەتی بە تینی لەگەڵ ئیمارات هەبوو، كۆچكردوو سیمبولی دانای و لێبوردەیی بوو، جێگەی رێزی جیهان بوو."

لە لایەكی ترەوە محەمەد بن راشد ئال مەكتوم، جێگری سەرۆكی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فەرمانڕەوای دوبەی دەڵێت، "لەپاڵ جیهان پرسە و سەرۆخۆشی خۆمان رادەگەیێنین، شاژنە ئیلیزابێس ئایكۆنێكی جیهانی بوو، ژیانی لەخزمەتكردنی بەریتانیا بەرێكرد، لە جیهانی ئەمڕۆ نموونەی نەبوو." 

بەحرێن

حەمەد بن عیس ئال ئاخەلیفە، شای بەحرێن رایگەیاند، "شاژنە ئیلیزابێس پەیوەندی دۆستانەی بەهێز و درێژی لەگەڵ بەحرێن هەبوو، هەروەك رۆڵی گرنگی لە بەهێزكردنی پەیوەندی و هاوبەشی هەردوو وڵات هەبوو، ئەمڕۆش بە مردنی جیهان نموونەیەكی گەوەی  لە مرۆڤدۆستی و دانایی و لێبووردەیی لەدەست دا."هەروەك شای بەحرێن فەرمانی بە دابەزاندنی ئاڵای وڵاتەكەی بۆ ماوەی سێ رۆژدا.

كوێت

ئاژانسی هەواڵی كوێتی بڵاویكردەوە، نەواف ئەحمەد جابر سەباح، ئەمیری كوێت پرسە نامەیەكی ئاڕاستەی چاڕڵسی سێیەم كرد و لەو پرسە نامەیە بەشانازییەوە پەیوەندی پڕ دەستكەوتووی رابردووی هەردوو وڵاتی باسكردووە.لە لایەكی ترەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی بەم بۆنەیەوە بڕیاری داوە لەسەرجەم دامودەزگاكانی وڵات ئاڵا دابەزێندرێت.

قەتەر

ئەمیری قەتەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "جیهان بەكۆچكردنی ئیلیزابێس سیمبولێكی مرۆڤایەتی گەورەی لە دەستدا، لە ژیانیدا سەرچاوەی گەورەی و ئیلهام بەخشی بوو، پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ قەتەر هەبوو، دۆستایەتی و هاوبەشی هەردوو وڵاتی كۆدەكردەوە."

عومان

هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عومان فەرمانی دەكرد ئاڵای وڵات لە كەرتی گشتی و تایبەت دابەزێندرێت، فەرمانی بە باڵیۆزخانەكانی وڵاتەكەی كرد لە جیهان لەمڕۆوە بە بۆنەی كۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم پرسە راگەیێنن، دیوانی سوڵتانی عومان شاژن بە دۆستی وڵاتەكەی ناو دەبات.

مەغریب

محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب پرسە نامەیەكی ئاڕاستەی چاڕڵسی سێیەم پادشای بەریتانیا كرد و رایگەیاند، "شاژن سیمبولێكی گەورەی بەریتانیا بوو، ژیانی لە خزمەتكردنی وڵاتەكەی بردەسەر ، وڵاتەكەی لەسەردەمی ئەو پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی و پێگەی لە ئاستی ناوچەیی جیهانی هەیە."

پادشای مەغریب: بە مردنی دۆستێكی گەورەمان لەدەستدا

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "بە مردنی ئەو وڵاتەكەمان دۆستێكی گەورەی لەدەستدا، كە جێگەی رێز بو، بەتایبەت شازادە سوور بوو لەسەر بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەردوو وڵات."

 میسڕ

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "شازادە ئیزابێسی دووەم ماوەیەكی درێژ بە داناییەوە سەركردایەتی وڵاەكەی كرد، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەریتانیا دەكەم، متمانەی تەواویشم بە شا چاڕڵس هەیە ئەو بۆشایە پڕدەكاتەوە كە شازادە ئیلیزابێسی دووەم جێی هێشتووە."

عێراق

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "پرسەنامەی خۆمان ئاڕاستەی گەلی بەریتانی دۆست و خێزانی كۆچكردوو راگەیێنین، كە جێگەی رێزی هەموو جیهان بوو، پرسەی خۆشمان ئاڕاستەی شا چاڕڵسی سێیەم دەكەین جەخت لەسەر هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەكەینەوە."

لە لایەكی ترەوە د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر دەڵێت، "زۆر دڵتەنگم بە کۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێس، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانە و گەلی شانشینی یەکگرتو دەکەم،  شاژن وەک نمونەی باڵا و دوبارەنەبو له‌ مێژودا ته‌ماشا دەکرێت، کە بە نیعمەت و کەرامەت و خۆڕاگرییەوە خزمەتێکی کردوە".

لوبنان

میشیل عۆن، سەرۆكی لوبنان لە پەیامێكدا بۆ شای نوێی بەریتانیا دەڵێت، "مەرجەعێكی جیهانی و نمونەیەكی كار و قوتابخانەیەك لە رێزی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەكان و واجبی نیشتیمانی و پاڵپشتی یەكێتی لوبنانمان لەدەستدا."

لە بەشێكی تری پەیامەكەی دەڵێت، "لوبنانییەكان بە كۆچی شازادە دڵتەنگن، كە بەدرێژایی ماوەی حكومڕانی ناسیویانە، چونكە بەردەوام لە پاڵپشتی گەلەكەمان بوو، بەتایبەت لەو دۆخەی ناخۆشەی لوبنان تووشی ببوو."                         

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین