چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى ره‌تده‌كه‌نه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له راپۆرتێكى كورتدا باس له‌و هۆكارانه ده‌كات، كه وا له سه‌در ده‌كه‌ن هه‌وڵى مانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى له سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بدات. یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كازمى هاوپه‌یمانى سه‌دره و سه‌در نایه‌وێ كه‌سێكى تر سه‌رۆكایه‌تى قۆناغى داهاتوو بكات، جیا له‌وه‌یش باسى ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌در ده‌یه‌وێ كه‌سێك هه‌بێت له سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت تا هاوسه‌نگى نێوان خۆى و لایه‌نه‌كانى تر رابگرێت.
سكاى نیوز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌در ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكى نزیك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ببێته سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه له دژى ره‌وتى سه‌در ده‌دات. جیا له‌وه‌یش ئاره‌زوویه‌ك له لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یارى به ئه‌نجامه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكه‌ن.
عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له لێدوانێكى بۆ سكاى نیوز، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ى كازمى قبووڵ ناكه‌ن، به‌ڵكو بوونى حكومه‌تى كازمى به به‌شێك له ته‌نگژه‌كه ده‌زانن.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له رێگه‌ى "وه‌زیره‌كه‌ى" رایگه‌یاند، ده‌توانرێت په‌رله‌مان له رێگه‌ى هاوپه‌یمانه كورد و سوننه‌كانى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و كازمى و به‌رهه‌م ساڵح بۆ قۆناغى كاتى له پۆسته‌كانى خۆیان بمێننه‌وه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment