پارتى و سه‌روه‌ریى كۆده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌، له‌ نزیكترین كاتدا پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دیارى بكه‌ن.

شه‌وى رابردوو نوێ ئه‌یلوول/2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا پارتى دیموكراتى كوردستان، هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى "سیاده‌" كه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در رابگه‌ینن.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌سه‌ر زارى ساڵح محه‌مه‌د عێراقى رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ كورد و سوننه‌ ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كه‌ به‌ دوورى نازانێ كورد و سوننه‌ له‌ په‌رله‌مان بكشێنه‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌وان هه‌ڵوێستى خۆیان به‌ فه‌رمى راده‌گه‌یێنن".

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو دادگاى باڵاى فیدڕاڵى رایگه‌یاند ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ سه‌در داواى ده‌كات، له‌ پسپۆڕى ئه‌وان نییه‌، ده‌بێت ئه‌و كاره‌ له‌ په‌رله‌مان بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین