جوتیار عادل: نرخى 230 جۆرى دەرمان لە هەرێمى کوردستان یەک دەخرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت."

ئەمڕۆ شەممە (10/ئەیلوول/2022) جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، "بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی 230 جۆری دەرمان یەک دەخرێت وبە کواڵتی وستاندەری جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان لە نەخۆشخانەکانی حکومی لە هەرێم."

 وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى تر نووسینەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا. کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت."

ئەم لێدوانەى جوتیار عادل لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ماوەیەکى نزیکدا سەرجەم نرخ و کوالێتى جۆرى دەرمانەکان لە هەرێمى کوردستان، بەپێى ستاندارى جیهانى رێکدەخرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین