د. سەباح هەورامى: بەشێک لە دەرمانەکان بە قاچاخ هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (10/ئەیلوول/2022) د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "سلێمانی هەژارترین پارێزگەیە لە بودجە و نەبوونی دەرمان؛ تاوەکو ئێستا کێشەی دەرمان لە پارێزگایە چارەسەر نەکراوە."
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی گووتیشى، "کێشەى دەرمان عێراق و جیهان دا هەیە، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان کێشەکە زۆر روونترە، کێشەى هەیە لە هاوردەکردنی دەرمان و هێنانە ژوورەوەی، تەنانەت لە کوالێتییەکەشیدا."
د. سەباح هەورامى ئاشکراى دەکات، گومانێکى زۆریان لە دەرمان هەیە و وەک خۆى دەڵێت، "ئەو دەرمانانەی کە دەهێندرێنە هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە رێگەی قاچاخەوە هاوردە دەکرێن. هەموو دەرمانەکان لەکاتی هێنانە ژوورەوەیان بە رێکاری یاسایی خۆیاندا ناڕۆن."
ئەو زیاتر روونیدەکاتەوە، "ههندێ لە دەرمانەکان لە دەرەوەی دەرمانخانەکان دەفرۆشرێن، بەشێکیان بە نرخی جیاواز دەفرۆشرێن، بەداخەوە بەشێکی زۆریان بەهۆی رێککەوتنی پزیشکان و دەرمانخانەکانەوە بەسەر نەخۆشدا ساخ دەکرێنەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment