به‌ریتانیا سزا به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌سه‌پێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دومنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى سزاى به‌سه‌ر شه‌ش به‌رپرسى رژێمى ئه‌سه‌د سه‌پاندووه‌ و یه‌كێكیان فه‌یسه‌ڵ میقدادى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى سووریایه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئادار دومنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى نزیك له‌ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریاى سزاداوه‌ و كه‌ یه‌كێك له‌وان فه‌یسه‌ڵ میقدادى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمه‌كه‌یه‌.

ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌یش جیا له‌ فه‌یسه‌ڵ میقداد بریتین له‌ لونا شبل راوێژكارى به‌شار ئه‌سه‌د، یاسر ئیبراهیم و محه‌مه‌د به‌را قاترچى كه‌ دوو سه‌رمایه‌دارن و مالك عه‌لیا فه‌رمانده‌ى گاردى كۆمارى و زه‌ید سه‌لاح فه‌رمانده‌ له‌ سوپا.

ئه‌و سزایه‌ى به‌ریتانیا له‌ كاتێكدا دێ، كه‌ 10 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگى سووریا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و جه‌نگه‌ به‌گوێره‌ى توێژه‌ران به‌  گه‌وره‌ترین كاره‌ساتى سه‌ده‌ى 21 داده‌نرێت و به‌ ملیۆنان خه‌ڵكى كردووه‌ته‌ قوربانى و به‌ ملیاران دۆلارى زیان له‌ سووریا داوه‌.

سه‌رچاوه‌: RT


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین