پلاسخارت هه‌وڵ ده‌دات له‌ خاڵێكدا گره‌نتى له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان وه‌ربگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكرایان كردووه‌، جنین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق هه‌وڵ ده‌دات گره‌نتى له‌ لایه‌نه‌كان وه‌ربگرێت تا چیتر شه‌قام بۆ مه‌به‌سته‌ سیاسییه‌كان به‌كارنه‌هێنن. سه‌رچاوه‌كان ده‌شڵێن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى پله‌ به‌ پله‌یه‌ بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/ ئه‌یلوول/2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له‌ عێراق ئاشكرایان كردووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ پلاسخارت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گفتوگۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر شه‌قام له‌ دژى یه‌كتر به‌كارنه‌هێنن. ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ گوایه‌ لایه‌نگرانى سه‌در و هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى عێراق به‌ جیا به‌نیازن دواى 17ى ئه‌م مانگه‌ كه‌ "چله‌ى ئیمام حوسێن" كۆتایى دێت، ده‌ست به‌ ناڕه‌زاییه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، “پلاسخارت هه‌وڵ ده‌دات رێگریى له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى پێكدادان و گرژییه‌كانى شه‌قام بكات، تا ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كه‌ ته‌نیا له‌نێو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها بارودۆخه‌كه‌ ئارام بێته‌وه‌ تا گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆكان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێبكاته‌وه‌”.

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ پله‌ به‌ پله‌ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كه‌ى عێراق بكرێت و له‌وانه‌ سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ى ساڵێك حكومه‌تێكى كاتى كه‌ كه‌سێكى دوور له‌ هه‌ردوو لا سه‌رۆكایه‌تى بكات. به‌ڵام هه‌ردوو لا "ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ئه‌م پێشنیاره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین