سزاى سه‌ر رووسیا هه‌لیكۆپته‌ره‌كانى عێراق په‌كده‌خات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرا كراوه‌ عێراق 40 فڕۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌رى جۆرى مى 17ى رووسى هه‌یه‌ كه‌ پێویستیان به‌ چاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆى سزاكانى سه‌ر رووسیاوه‌، عێراق ناتوانێ كه‌لوپه‌لى ئه‌م جۆره‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌ به‌ده‌ست بهێنێ.

له‌ رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى شه‌ممه‌ 10/ ئه‌یلوول/2022 راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى ستراتیژى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، به‌ هۆى سزاكانى سه‌ر رووسیا فڕۆكه‌كانى عێراق تووشى كێشه‌ ده‌بن. له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ عێراق چه‌ندان جۆر فڕۆكه‌ى رووسى به‌كارده‌هێنێ، له‌ هه‌موویان گرنگتر هه‌لیكۆپته‌رى جۆرى مى 17 "MI17"یه‌ كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ و پاڵپشتى سه‌ربازى به‌كارده‌هێنرێت.

عێراق 40 دانه‌ فڕۆكه‌ى مى 17 ى هه‌یه‌، ئه‌و فڕۆكانه‌ پێویستیان به‌ نوژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر عێراق بیرى له‌ چاككردنه‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك له‌ناكاو به‌ هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكرانیاوه‌ وڵاتانى رۆژئاوا سزایان به‌سه‌ر رووسیا سه‌پاند، ئه‌وا عێراقیش له‌م بواره‌دا زیانى به‌ركه‌وت، چونكه‌ ناتوانێ كه‌لوپه‌لى ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ به‌ ئاسانى دابین بكات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ عێراق ته‌نیا وڵات نییه‌ به‌ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ بناڵێنێ، به‌ڵکو 50 وڵاتى تر كه‌ فڕۆكه‌ى مى 17 به‌كارده‌هێنن رووبه‌ڕووى كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین