171 ملیار دینار لەم خولەی په‌رله‌مانى عێراق خه‌رجكراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌حمود حه‌یانى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، “له‌ گه‌نجینه‌ ده‌وڵه‌ت 171 ملیار دینار بۆ په‌رله‌مانى عێراق خه‌رج كراوه‌، كه‌چى ته‌نیا دوو یاساى ده‌ركردووه‌”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/ ئه‌یلوول/2022 مه‌حمود حه‌یانى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌ "تا ئێستا 171 ملیار دینار له‌ په‌رله‌مانى ئێستا خه‌رج كراوه‌، كه‌چى ته‌نیا دوو یاسا تێپه‌ڕكراون". حه‌یانى له‌ لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ سامانى گه‌لى عێراقه‌، ناكرێت ئه‌م سامانه‌ خه‌رج بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌یش ته‌نیا دوو یاسا بێت".

له‌ لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق پێویستى به‌ چه‌ندان یاساى تر هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكرندنى بودجه‌ بۆیه‌ به‌ گرنگى ده‌زانێ له‌ ماوه‌ى داهاتوودا ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بكرێنه‌وه‌".

خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى سیاسى نه‌یتوانیوه‌ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزه‌كانى یاسادانان به‌ڕێكوپێكى ئه‌نجام بدات و تا ئێستا ته‌نیا حه‌وت دانیشتنى ئه‌نجام داوه‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین