كتێبی رابەری كێشی عەرووزی كوردی لە نووسینی د.عەزیز گەردی بڵاودەكرێتەوە کولتوور

تایبەت بە نوچەنێت:

سەنگەر زراری بەڕێوەبەری دەزگای فام رایگەیاند، "كتێبی رابەری كێشی عەرووزی كوردی لە نووسینی مامۆستا عەزیز گەردییە، لە حەوت بەرگ پێكهاتووە ئێستا لە كتێبخانەكانی كوردستان بەردەستە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (11/ئەیلوول/2022) سەنگەر زراری بە ماڵپەڕی نوچەنێتی رایگەیاند، " ئەو كتێب كتێبەكە لە حەفت بەرگ پێك هاتووە، كە هەر یەكەی نزیكەی 500 لاپەڕەیە، بەم جۆرە دەكاتە نزیكەی 7500 لاپەڕەیە."

سەبارەت بە گرنگی پڕۆژەكەش بەڕێوەبەری دەزگای فام گوتی، "چاپكردنی ئەو كتێبە بە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژیی دەزگاكەمانی دەزانین، وەكوو چۆن پڕۆژەیەكی گرنگی ژیانی دكتۆری خوالێخۆشبوو بووە."

دەربارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەش گوتی، "كتێبەكە لە بوارێكی دەگمەنی ئەدەبییە، ئەویش كێشی عەرووزە، كە كەمترین كەس لەناو كورد كاریان لەسەر كردووە و دەتوانین بڵێن دكتۆر عەزیز گەردی هەر خۆی یەكێكە لە بناغەداڕێژەرانی ئەم زانستە لە ئەدەبیاتی كوردی."

بەگوێرەی قسەكانی سەنگەر زراری بڕیار بووە كتێبەكە زووتر چاپ بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نووسەر چەند بەشێكی لێ زیاد كردووە، بۆیە كتێبەكە لە كاتی خۆی چاپ نەكراوە، بووە هۆكاری ئەوەش خوالێخۆش بوو لە ژیانی ئەو كتێبە نەبینێت. 

 د.عەزیز گەردی یەكێك بوو لە نووسەر و وەگێڕە بەتواناكانی كرد، لە عەرووزی كوردی دەستێكی باڵای هەبوو، لە شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆچی دوایی كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین